ئه‌كاد چاوی له چوارگۆشه‌ی زێڕینه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە یارییەکی بەهێزدا ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ی ئێوارە هەردوو یانەی ئەکاد و ئه‌لنوعمانییه لە هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر، له چوارچێوەی خولی باسكه‌ی یانه پلە یەکه‌كانی عێراق بەیەک دەگەن و براوەی یارییەکەش دەگاتە چوارگۆشەی زێڕین لە خولەکەدا.
دەستەی کارگێڕیی یانەی ئەکاد بە پاڵپشتیی لقی هه‌ولێری یەکێتیی باسکە له رێگه‌ی تۆڕی 964 بانگهێشتی وەرزشوانان و هاندەرانی یانەکە دەکات، كه ئەمڕۆ ئامادەی یارییەکە بن و وزەیەکی نوێ بە یاریزانەكانیان ببەخشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
یانه‌ی ئه‌كاد له سێ یاریی پێشوویدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی نه‌فتی میسان، قه‌لعه سوكه‌ر و ناسڕییه به‌ده‌ستهێناوه.