مۆزەخانەی دهۆك

شوێنیان نیە بۆ نمایشی شوێنەوارەكان

964+

هێژین فەتاح – دهۆک

مۆزەخانەی دهۆك شەش هەزار پارچەی شوێنەواری هەیە و شوێنی نیە نمایشیان بكات.

بەشێك لەو پارچە شوێنەوارانە لەم ساڵانەی دوایدا دۆزراونەتەوە، كە نیشانەی شارستانیەتی دێرین نیشاندەدەن.

دكتۆر بێكەس برفكانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار لە پارێزگای دهۆك بە 964ی وت، پارچە شوێنەوارەكان جۆراوجۆرن و هی چەندین شارستانیەتی كۆنن كە باز لە سەدان ساڵ دەكەن.

لە مۆزەخانەی دهۆك، سەدان پارچەی مێوویی هاوچەرخی كۆن هەیە، تەمەنیان بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

مۆزەخانەكە لە سێ هۆڵ پێكدێت كتێبخانەیەكیشی تێدایە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد