ئۆتۆمبێلەكە كەوتە سەر سەقف
لە رووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون
964+
كوردستان ئەحمەد
لەسەر رێگەی گەلی عەلی بەگ رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و شەش كەس برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤۆڵكس واگن لەسەر رێگەی گەلی عەلی بەگ لە رێگە لادەدات و بەهۆیەوە وەردەگڕێت و دەكەوێتە سەرپشت.
ئاكام غەفوری، پەیامنێری 964 پەیوەندی بە تەندروستی سۆرانەوە كردووە، دەڵێت بریندارەكان دۆخیان باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراون.
راگەیاندنی هاتوچۆی سۆران وێنەی رووداوەكەی داناوە، لە یەكێك لە وێنەكاندا ئۆتۆمبێلەكە كەوتوەتە سەرپشت هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلەكە دەخەنەوە سەر رێڕەوی خۆی، بەسەر یەكدا قوپاوە و شوشەكانی شكاون.
هاتوچۆی سۆران دەڵێت، خێرایەكەی زۆربووە، لەسەر ئەو رێگایە پێویستە شۆفێر خێرایەكەی لە 60 زیاتر نەبێ، بەڵام ئەم شۆفێرە خێرایەكەی زیاتر بووە.