سودانی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

+964

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە، عێراق هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە، هەرکاتێک کارەکانی چاککردنەوەی بۆرییە نەوتییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ئه‌نجام بدرێت.

سودانی لە میانی بەشداریکردنی لە “کۆڕبەندی عێراق” وتی: “بەغدا و هەولێر لە چواری نیسانی رابردووەوە رێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنی نەوت بەپێی ستانداردەکانی کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوت، بەڵام هەناردەکردنەکە وەستاوە، چونکە لە لایەن لایەنی تورکیاوە ئاگادارکراینەوە کاری چاککردنەوەی بۆرییە نەوتییەکان لەوێ ئەنجامدەدەن .

لێدوانەکانی سودانی وەک پشتڕاستکردنەوەی ئەو قسانە هات، کە حەیان عەبدولغەنیی وەزیری نەوتی عێراق، دوێنێ چوارشەممە لە هەمان کۆڕبەنددا رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە.