خولی کوردستان

چوارقوڕنە و  سەیدسادق یەکسان بوون

+964

مەجید بتوێنی – چوارقوڕنە

لە گەڕی 29 یارییەکانی خولی نایابی کوردستان لە یاریگەی خۆی و لە ناو هاندەرانی، یانەی چوارقوڕنە بەرامبەر یانەی سەیدسادق یەکسان بوو.

هەردوو یانە بە گشتی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، بەڵام یانەی چوارقوڕنە لە لای خۆیەوە لە هەردوو گێمەکەدا چەندین هەلی زێڕینی لەدەست دا و نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

محەمەد خدر سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە بە تۆڕی 964+ ی راگەیاند، یانەکەیان دەرفەتی گۆڵی زۆر لەدەست دا و پێشکەشکردنی ئاستەکە لە ئاست چاوەڕوانی ئەواندا نەبووە و دەبێت لە یاریی داهاتوودا قەرەبووی بکەنەوە.

بەم ئەنجامەش یانەی چوارقوڕنە ریزبەندی شەشەمی خولەکەی گرتووە، لە کۆی 27 یاری 36 خاڵی کۆکردووەتەوە.

سەیدسادقیش چووە ریزبەندی هەشتەم، لە کۆی 27 یاری 36 خاڵی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا