دیمهنێكى رێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى "کەلــەبەرە"... وێنه: شاره‌وانى خاڵخاڵان
چاره‌سه‌رى رێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى خاڵخاڵان ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى خاڵخاڵان رێگه‌یه‌كی ته‌نگه‌به‌ر هه‌یه، پێیده‌ڵێن “كه‌له‌به‌ره” زۆرجار له وه‌رزى زستاناندا داده‌خرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت “بڕیاره به‌م زووانه چاره‌سه‌رى یه‌كجارى ئه‌و رێگه‌یه بكرێت و مه‌ترسیه‌كانى نه‌هێڵدرێت”.
ئازاد عاسی عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانیى خاڵخالان، به 964ـى راگه‌یاند “رێگای شوان – خاڵخاڵان كه به “کەلــەبەرە” ناسراوه، چاره‌سه‌رى یه‌كجارى بۆ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وان پێشتر له رێگه‌ى ناحیه‌ى شوانه‌وه نووسراویان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و رێگایه بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى عێراق به‌رزكردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش فه‌رمانیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێگاوبانى كه‌ركوك كردووه، له ماوه‌ى سێ رۆژدا ده‌ستبه‌كار بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له سه‌رۆكى شاره‌وانیى خاڵخاڵان وه‌ریگرتووه، درێژى ئه‌و رێگا ته‌نگه‌به‌ره 400 مه‌تره و به‌رزى ته‌نیشته‌كانیشی نزیكه‌ى 30 مه‌تر ده‌بێت.
رێگاى خاڵخاڵان كه به “كه‌له‌به‌ره” دا تێده‌په‌ڕێت، بۆ هاوڵاتیانى كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزێ و ته‌قته‌ق، كه ده‌یانه‌وێت بچنه پارێزگاى كه‌ركوك، وه‌ك رێگایه‌كى سه‌ره‌كى به‌كاری ده‌هێنن و هاوموشۆیه‌كی زۆرى به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى رێگایه‌كه بۆ ته‌واوى ئه‌و گه‌شتیارانه‌شی ساڵانه سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى ته‌قته‌ق و خاڵخاڵان ده‌كه‌ن.
ناحیەی خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکووکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.