ساتی سزادانی ئۆتۆمبێلەکان - وێنە:964+
لە زاخۆ 20 ئۆتۆمبێل و 13 دوکان سزادران
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی زیادەڕۆیی و گرتنی شۆستەوە، 20 ئۆتۆمبێل و 13 دوکان لە قەزای زاخۆ سزادرابوون.
کارەکە لە لایەن لیژنەکانی قایمقامییەتی زاخۆ بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ دوێنێ چوارشەممە 3.5.2023 ئەنجامدراوە.
هەمان رۆژ هۆڵیکی لەشجوانی، سەموونخانەیەک و کۆگایەکی ئارد بەهۆی نەبوونی رێنمایی تەندروستی داخراون.
ئەو ئۆتۆمبێل و دوکانانەی زیادەڕەویان کردووە سزای مادی دراون و ئەوانەشی داخراون سێ رۆژ مۆڵەتیان پێدراوە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخۆ بە تۆڕی 964ی وت، “بەردەوام زیادەڕۆیی سەر شۆستەکان لادەبەین و رێگەی هاتوچۆی هاوڵاتیان فراوانتر بووە”.
بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەین و هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بەردەوامی پێدەدەین. ئەمەش وتەی وەڵات هەجەرە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد