باندێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هوشبەر دەستگیرکران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئاسایش و پۆلیسی زاخۆ باندێکی بازرگانی مادەی هوشبەر و ژمارەیەک بەکارهێنەریان دەستگیر کرد.
ئەو باندەی دەستگیر کراون گروپێکی بازرگانی مادەی هۆشبەرن و لەگەڵ ژمارەیەک بەکارهێنەر کە کریستاڵ و هێرۆین و حەشیشیان بەدەستەوە گیراوە.
سەرچاوەیەکی لە ئاسایشی زاخۆ قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، ئەوانە تۆڕێکی بەرفراوانن لە بازرگان و بەکارهێنەر، هەماهەنگیان لەگەڵ یەکدا هەیە.
دەشڵێت: ناتوانین ژمارەیان دەستنیشانبکەین، چونکە لەگەڵ هەر پرسیار و بەدواداچوونێک کەسێک یان زیاتر ئاشکرا دەبێت، بۆیە ژمارەکە بەردەوام لە زیاد بوون دایە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق