فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ ناگەڕێتەوە مانچێستەر
“رۆناڵدۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی تێن هاگ هه‌بوو”رۆناڵدۆ له رۆژانی رابردوو دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانی ناوداری به‌ریتانی پێرس مۆرگان، كه تێیدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر له كێشه‌كانی له‌گەڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر هه‌ڵدایه‌وه، یانه‌كه‌ی تووڕه كرد. ئەو له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی “تێن هاگ” هه‌بوو، له چه‌ند یارییه‌كیش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو. كریستیانۆ كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال له قه‌ته‌ڕه، دوو قۆناغی جیاواز له یانه ئینگلیزییه‌كه یاریی كردووه، جاری یه‌كه‌م له ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٩، دووەمجاریش لە ساڵی ٢٠٢١ گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه و گرێبەستی بۆ دوو وەرز واژوو کرد، بەڵام تەواوی ناکات و به‌م رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مجاره‌ی یانه‌كه جێده‌هێڵێت. ئه‌ستێره‌كه‌ی پۆرتوگال له ٣٤٦ یارییدا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد، ١٤٥ گۆڵی تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندان نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست هێناوه.