ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا سزا بدرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا یاریی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی بارسێلۆنا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ خولێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا یاریی بكات، ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی ئه‌وروپا سزا بدرێت.

به‌ هۆی كه‌یسی نێگرێرا، كه‌ له‌ لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بووه‌ و بارسێلۆنا تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ به‌رتیلی پێداوه‌ تا یارمه‌تی یانه‌كه‌ بدات، فیدراسیۆنی ئه‌وروپا و فیدراسیۆنی ئیسپانیاش ماوه‌یه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م كه‌یسه‌دا ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت، بارسێلۆنا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خوله‌كانی ئه‌وروپا دووربخرێته‌وه‌، له‌ خولێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌شداریی بكات، به‌ تایبه‌تی ئاسیا.

هێشتا ئه‌و كێشه‌یه‌ یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یانه‌ی بارسێلۆنا سزابدرێت.