"قەندیل پشتگوێخراوترین ناوچەی کوردستانە"

خۆبه‌ش و خێرخوازان رێگاى كورته‌ك چاكده‌كه‌نه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و خۆبه‌خشانى سنوورى بنارى قه‌ندیل ئاگادارى خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و بناره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ چاككردنه‌وه‌ى رێگاى كورته‌ك بكه‌ن، شاره‌وانى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت، تواناى داراییان دیاریكراوه‌، به‌ڵام خێرخوازان به‌ڵێنیان داوه‌، هاوكاربن له‌ چاككردنه‌وه‌ى.

رێگاى كورته‌ك، له‌ ناحیه‌ى ژاراواوه‌ ناوچه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین به‌ گونده‌كانى بنار قه‌ندیل ده‌به‌ستێته‌وه‌.

هاوڵاتیانى بنارى قه‌ندیل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، بە هه‌ماهەنگی ئەنجومەنی گوندەکان و چەند کەسایەتیەکی بناری قەندیل، چاڵ و چۆڵەکانی کورتەک چاک دەکەن.

ده‌شڵێن “بناری قەندیل پشتگوێخراوترین ناوچەی کوردستانە و ئاستی پڕۆژە و خزمەتگوزاریه‌كه‌ى نزیکە لە سفر”.

دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل، به‌ 964ـى راگه‌یاند “ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵه‌ ئه‌و رێگایه‌ پێویستى‌ به‌ چاككردنه‌وه‌یه‌ و پێشتر له ‌ئیداره‌ى راپه‌ڕین بودجه‌شی بۆ ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئێستاش له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش به‌هاوكارى خێرخوازه‌وه‌ كه‌ پێداویستيیه‌كانى دابینكردووه‌، ئه‌و رێگایه‌ چاكده‌كرێته‌وه‌.

له ‌سنوورى بنارى قه‌ندیل نزیكه‌ى 65 گوند هه‌ن، کە کەوتوونەتە نێوان هەردوو ئیدارەی سۆران و راپەڕینەوە.