زیاتر لە 1200 ملمە

بارانبارینەکەی بەرزنجە ریکۆردی شکاندووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

كەشناسی كۆی گشتی بڕی بارانبارینی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەری، بۆ دوو ساڵ راگەیاند و دەڵیت، تەنیا ئەمساڵ لە بەرزنجە زیاتر لە 1200 ملیم باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رۆژی دووشەممە لە فەیسبووک، جیاوازی بڕی بارانبارینی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ و دوو ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.

ئامارەكە لە وێستگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە و هەندێك وێستگەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ وەرگیراون.

هەروەك دەریدەخات، زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە بەرزنجە بووە و گەیشتووەتە 1210.3 ملم و کەمترین بارانبارینیش لە کەلار بووە بە بڕی 269.2 ملم.

لە سنوری شاری سلێمانیش ئەمساڵ بڕی 732.8 ملیم باریوە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ 420.4 ملم بووە.

+964صورة من منصة (شبكة):