32 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە و دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە و دانی ناوە بە 32 تاوانی دزیکردندا.
پۆلیسی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی چەند شۆفێرێک سکاڵایان تۆمارکرد کە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکاوە یان کراوەتەوە و پارەی لێدزراوە، بە دواداچوونەکانیان دەستپێکرد توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.
پۆلیس دەشڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (س. ا. ح)ـە و لە دایکبووی ساڵی 1989ـیە، بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە 32 تاوانی دزیکردندا