مایکرۆسۆفت خواحافیزی لە ویندۆز 10 دەکات

964+
فەرمان سادق

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەڵێت، جارێکی دیکە وەشانی نوێ بۆ ویندۆز 10 نانێرێت و تەنیا تاوەکو ساڵی 2025ـیش پشتیوانی دەکات.

ساڵی رابردوو، مایکرۆسۆفت وەشانی (22H2)ی بڵاوکردەوە، کە بڕیاریداوە کۆتا وەشان بێت بۆ ویندۆز 10.

ئەوە یانی لە دوو ساڵی داهاتوودا، چیتر ویندۆزی 10 هیچ ئەپدەیتێکی تازەی پێناگات.

ویندۆز 10 لە تەمموزی 2015 بەگەڕخرا.

کۆمپانیاکە ئێستا دوو سیستمی پێشکەوتووتری هەیە بەناوی ویندۆز 11 و 12 کە یەکەمیان 2021 و دووەمیان مانگی رابردوو بەگەڕخران.

بەکارهێنەرانی سیستمەکانی مایکرۆسۆفت بۆ کۆمپیوتەر دەبێت بە پارە ویندۆز 12 بکڕن کە لە 139 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 199 دۆلار، بەگوێرەی جۆرەکانیان دەگۆڕێت.

مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1975 لە لایەن بیڵ گەیتس و ئاڵن پاوڵ دامەزرێندرا بە مەبەستی ئاسانکاری ژمێریاری بۆ فەرمانگەکان.

بیڵ گەیتس و ئاڵن پاوڵ دوو گەنجی داهێنەر بوون لە شاری سیاتڵی ئەمریکا، هەردووکیان بەو داهێنانە بوونە ملیاردێر، ئەوەی دووەمیان ساڵی 2018 کۆچی دوایی کرد.