گۆشتی بەستوویان بە گۆشتی خۆماڵی بە هاوڵاتیان فرۆشتووە

 964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە گەڕەکی قڕگەی سلێمانی  دەستگیراوە بەسەر کۆگایەک تیایدا گۆشتی هیندی توێنراوەتەوە و لە قەسابخانەکان بە گۆشتی خۆماڵی فرۆشراوە.
لەم شوێنەدا گۆشت توێنراوەتەوە و قیمە کراوە و دراوە بە دوو قەسابخانە لە گەڕەکی کوردسات و سێتوان.
دەستیش گیراوە بەسەر خواردنگەی خاوێن لە شەقامی سەهۆڵەکە و ئەو گۆشتانە کراوە بە خواردن بۆ هاوڵاتیان.
فریاد عوسمان نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، دەستیش گیراوە بەسەر کۆگایەکدا و سەرجەم ئەو گۆشتەی هەبووە هندی بووە و کیلۆی بە هەشت هەزار و 500 دینار بووە و کیلۆی لە قەسابخانەکان دراوە بە 16 هەزار دینار.