پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر سەرکەوتنیان تۆمارکرد
964+
یادگار محەمەد
لە گردبوونەوەی چوارەم و کۆتایی خولی بالەی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوت بەسەر شوڕتەدا و هەولێریش لە غازی جنووبی بردەوە.
یارییەکانی گردبوونهوهی چوارەم و کۆتایی لە خولی بالەی یانە پلە نایابەکانی عێراق لە هۆڵی شهعب لە شاری بەغدا دەستیپێکرد، لە رۆژی یەکەمی یارییەکان و سەرەتا هەردوو یانەکانی هەولێر و غازی جنووب بەیەک گەیشتن، دوای یارییەکی ئاست بەرز کوڕانی هەولێر بە ئەنجامی 3-1گێم شکستیان بە ركابهرهكهیان هێنا، كه پێشەنگی خولەکەیه.
خاڵی گێمەکانیش (25-21) (15-25) (25-17) (25-22) بوون.
دواتر له یارییهكی دیكهدا کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەکی ماراسۆنیدا و بە ئەنجامی 3-2 گێم له یانەی شوڕتەیان بردهوه، خاڵی گێمەکانیش بریتیبوون لە (20-25) (25-19) (25-21) (19-25) هەروەها (15-9).
بەم سەرکەوتنەش یانەی پێشمەرگە شانبەشانی یانەی غازی جنووب بە کۆی 17 بردنەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.
عەلی تەها کاپتنی یانەی پێشمەرگە لە شاری بەغداوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە تۆڕی 964 راگەیاند: “هەرچەندە دوور لە هۆڵی خۆمان و هاندەرانمان یاریی دەکەین، بەڵام ئامادەکاریمان بۆ ئەم قۆناغە بە باشی كردووه، سەرکەوتنمان لە یەکەم یاریشدا بەرامبەر شوڕتە پاڵپشێکی گەورەیە بۆ ئەوەی رکابەری نازناوەکە بکەین”.
دوای سێ گردبوونهوه له بهسڕه، سلێمانی و ههولێر، گردبوونهوهی چوارهم و كۆتایی له قۆناغی چوارگۆشهی زێڕینی خولی نایابی بالهی عێراق، له بهغدایه و لهوێوه پاڵهوانی ئهم وهرزه دهردهكهوێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا