رۆژانە 18 هەزار دیناری پێدەدرێت
کارەبای سلێمانی کارمەندی دەوێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند و دەڵێت، دامەزراندنەکە بە شێوەی گرێبەستی مانگانە دەبێت و رۆژانە 18 هەزار دیناری پێدەدرێت.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی – رۆژهەڵات پێویستیان بە ژمارەیەك ژمێركار هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی گرێبەستی مانگانە لە فەرمانگەی كارەبای چوارتا.
ئەو کەسانەی وەردەگیرێن کاری كۆكردنەوەی پارەی كارەبا و كاروباری فرۆشتنی وزەیان پێدەسپێردرێت.
بە وتەی سیروان محەمەد، هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا تا بەرواری 2.5.2023 فۆرمی داواكاری پێشكەش بكات.
کارەبای سلێمانی فۆرمێکی دروست کردووە و دەڵێت، خوازیاران دەتوانن لەڕێی ئەم لینكەوە پڕیبكەنەوە.
“پێویستە پێشکەشکاری فۆرم تەمەنی لە نێوان (19 بۆ 40) ساڵ بێت و دەرچووی لایەنی کەم ئامادەیی بێت و دانیشتووی سنووری یەکێک لەم شوێنانە بێت (چوارتا، سیتەک، زەلان، باسنێ و کەناروێ)، تەنیا رەگەزی نێر دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات بۆ ئەم کارە”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.