لە سێمێل پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیان کرا

+964
عەمار عەزیز-دهۆک

لە قەزای سێمێل بە هاوكاری چەند رێكخراوێك، پشكنینی تەندروستی بە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیان کرا.

لە كۆمەڵگەی مسریك و قەزای سێمێل، كۆمەڵێك رێكخراو پشكنینی تەندروستی بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەكەن، كە تەمەنیان لە سەروو چل ساڵەوەیە.

دڵڤین غازی، بەڕێوەبەری بنکەی کۆمەڵایەتی لە قەزای سێمێل بە 964ی وت، “زیاتر لە شه‌ش پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ خەڵک دەکرێن، هاوکات ئاوارە و پەنابەرانی سنووری قەزاکە دەتوانن سوود لێی وەربگرن”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، پشکنینی چاو، فشاری خوێن، شەکرە، کێشانی ددان، لەگەڵ چەند پشکنینێکی دیكه‌، لە پاڵ ئەمەشدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری پزیشکی پێشکەش بە خەڵک كرا، لەگەڵ دیارییەک، کە پێکهاتبوو لە چەند پێداویستییه‌كی تەندروستی، پڕۆژەكەش تەنیا یەك رۆژ بوو.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد