نرخی مریشک ھاڕەی کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەھۆی زۆری مریشک لە بازاڕدا، کاریگەری لەسەر نرخی دروست بووە و تەنیا لە ماوەی سێ کاتژمێری ئەمڕۆدا نرخەکەی بۆ ھەر کیلۆیەک 50 دیناری دابەزیوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.4.2023، نرخی مریشک دوو ھەزار و 600 دینار بووە و دوای سێ کاتژمێر نرخەکەی بووە بە دوو ھەزار و 550 دینار،  بە قسەی مریشکفرۆشانیش بێت بەهۆی ئەو زۆری خستنەڕووە چاوەڕی دەکرێت نەخەکەی بۆ خوار دوو ھەزار دینار داببەزێت.

لە ماوەی مانگێکدا نرخی مریشک نیوەی بەھاکەی لەدەستداوە و لە پێشتردا ھەر کیلۆیەک مریشک بە پێنج ھەزار و 250 دینار بووە، ئەمە بەپێی وتەی سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی.

نرخی مریشکی زیندوو له دهۆک گەیشتە 2750 دینار.
لە هەولێریش نرخی مریشك بە 3250 دینارە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق