کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
پاره بۆ بودجه دابین بكهن
پارێزگاری بانكی ناوهندی و وهزیری دارایی بانگهێشتی پهرلهمان دهكرێن
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پارەدارکردنی بودجە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک کەرەستە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پارەدارکردنی بودجە، ئەمەش پێویستی بە گەڕان بەدوای بەدیلەکاندا هەیە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پهرلهمان عودەی عەواد، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فهرهمیی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، “لیژنەکە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی گومرگی، لێخۆشبوونی گومرگی و زیانە پێشبینیکراوەکانی داهاتی غەیرە نەوتی و کاریگەرییەکانیان لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو تاوتوێ کرد”.
وتیشی، “لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک کاڵا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پارهداركردنی بودجە، بۆیە دەبێت میکانیزمێک بۆ دابینکردنی داراییان بدۆزرێتەوە.
ههروهها ئاشكرای كرد، لیژنەی دارایی بڕیاری دا لەم هەفتەیەدا میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پارەدارکردنی بودجە.