لیژنه‌كه به‌ر له ناوبردنى ماده به‌سه‌رچووه‌كان... فۆتۆ: ناحیه‌ى رزگارى
چه‌ند فرۆشیارێك
داوايان كرد ماده بهسهرچووهكانیان له‌ناوببرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێچه‌وانه‌ى كارى لیژنه‌كانى چاودێری كه له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، سزاى شوێنكاره‌كان ده‌ده‌ن، كه ماده‌ى به‌سه‌رچوویان هه‌یه و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن، له ناحیه‌ى رزگارى چه‌ند فرۆشیارێك خۆیان لیژنه‌كه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه بۆ له‌ناو بردنى ماده بهسهرچووهكانیان.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان، لیژنه‌ى به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن ماركێتێكه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه سه‌ردانیان بكه‌ن و ماده ماوهبهسهرچووهكانیان له‌ناو ببه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی رزگاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 26.4.2023 لیژنەی بەرووبوومە ئاژەڵیەکان – ڤێتەرنەری، لە گەڕان و پشکنینەکانیاندا سەردانی چەند سۆرپەرمارکێت و فرۆشگا و دوکانی مریشک فرۆشه‌کانیان کرد لە گەڕەکی ژاڵە، لە ئەنجامدا لە سێ مارکێتدا 78 کیلۆ ماست و شیر و پەنیر و مه‌وادی ماوەبەسەرچویان لە لایەن خاوەن کارەکانەوە رادەست کرا.
ناحیه‌ى رزگارى ده‌نووسێت “ئەمە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینی لیژنەکانمانە بوو، هیوادارین زیاتر خاوەنکارەکان چاوکراوە بن لە پێناو بەرژەوەندییە تەندروستییەکانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی رزگاری و دەوروبەری بەهیواین هاوڵاتیانیش هاوکارمان بن”.