لە توركیا و باكوری كوردستان گره‌و له‌سه‌ر پێنج ملیۆن دەنگدەرى نوێیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە توركیا و باكووری كوردستان، زیاتر لە پێنج ملیۆن گەنجی تازە، بۆ یەكەمجارە دەچنە سەر سندوقی دەنگدان، ئاژانسێكی توركیاش ده‌ڵێت، مه‌یلى ئه‌و ده‌نگده‌ره تازانه زیاتر به‌لاى پاره‌ته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كه ئاژانسی هه‌واڵى (DW)ـى توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵاندایە، 89%یان دەچنە سەر سندوقی دەنگدان، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیاش بڵاویكردووەتەوە، لەو رێژەیە پێنج ملیۆن و 182 هەزار و 318 دەنگدەر، بۆ یەكەمجار دەچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگدەدەن.
ئه‌و ئاژانسه باس له‌وه‌ده‌كات، بەشێكی زۆری گەنجان لە توركیا بێكارن، بەتایبەتش خوێندكاره‌كان، بۆیە ئەوان دەیانەوێت حكومەتێك بێتە سەر دەسەڵات، رەوشی ئابووری گەنجان و خوێندكاران چارەسەر بكات.
به‌پێی راپۆرتێك، لەو پێنج ملیۆن دەنگدەرە، نیوەیان كەوتوونەتە ئه‌و ناوچانه‌ى كه پارتى هه‌ده‌په زۆرترین جه‌ماوه‌رى هه‌یه.
موستەفا دینچ، قسەی بۆ ئه‌و ئاژانسه كردووە و دەڵێت ”پێشتر باوكم پارەی بۆ دەناردم و لەگەڵ ئەو پارەیەی وەكو بوورس لە حكومەتم وەردەگرت، دەمتوانی بژێوی ژیانم دابین بكەم، بەڵام ئێستا باوكم بێكارە و ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەكم بۆ بنێرێت و مانگانەی حكومەتیشم 1300 لیرەی توركییە، ئایا بەو پارە كەمە وەكو قوتابییەك دەتوانم بژیم، بۆیە دەبێت حكومەتێك دروست بكرێت پڕۆژەی بۆ گەنجان پێبێت.”
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌و ئاژانسه، لەو پێنج ملیۆن دەنگدەرە، نیوەیان كەوتوونەتە ئه‌و ناوچانه‌ى كه پارتى هه‌ده‌په زۆرترین جه‌ماوه‌رى هه‌یه، ئەمەش بۆ ئه‌و پاره‌ته زۆر گرنگە، هه‌ربۆیه ده‌مێكه هه‌ده‌په وتویه‌تى، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانمان زیاد دەكات، مەبەستیان لەو توێژەیە كە بۆ یەكەمجارە دەنگدەدەن.
“ئاكەپە و ئەردۆغان دەیانەوێت گرەو لەسەر ئەو پێنج ملیۆن دەنگدەرە بكەن و لێیان نزیكدەبنەوە”
ئه‌و ئاژانسه ده‌شڵێت، ئاكەپە و ره‌جەب تەییب ئەردۆغان دەیانەوێت گرەو لەسەر ئەو پێنج ملیۆن دەنگدەرە بكەن و لێیان نزیكدەبنەوە، بەتایبەت كاتێك دەڵێن پێداویستیی خوێندن و كارتان بۆ دابیندەكەین، بەڵام وەكو ئەوەی دەزگاكانی راپرسی بڵاویانكردووەتەوە، بەشێكی زۆری ئەو دەنگدەرە تازانە، دەنگ بە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دەدەن، بەشێكیشی خۆیان بۆ ئاكەپە یەكلایی كردووەتەوە.