پەیوەندی بکەن

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتییانی هەولێر؛ زیانەکانی لافاو تۆماردەکرێ

ئەحمەد مستەفا

بە مەبەستی خەمڵاندن و تۆمارکردنی زیانەکانی لافاو، داوا لەو هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکرێ کە ماڵ و موڵک یان ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێ گەیشتووە، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانەوە بکەن.

ئەم ئاگادارییە تایبەتە بە 3 گروپی هاوڵاتییان:

ئەوانەی تیمەکانی ناوەندی قەیران سەردانی ماڵەکانیان نەکردووە و زیانەکانیان خەمڵێنراوە نییە.
ئەوانەی لە کاتی سەردانی تیمەکاندا بە هەر هۆکارێک لە ماڵەکانیان ئامادە نەبوون.
خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان کە هێشتا بەڵگە و دۆکیومێنتەکانیان پێشکەش نەکردووە.

بەپێی ئاگادارییەکە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ژمارە واتسئاپەکانی خوارەوە پەیوەندی بکەن، بۆ ئەوەی تیمە تایبەتەکان سەردانیان بکەن و زیانەکانیان خەمڵێنن.

بۆ زیانی ماڵ و موڵک (واتسئاپ): 07516407861
بۆ زیانی ئۆتۆمبێل (واتسئاپ): 07512146500

ئاگاداری
بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر
ئەم ئاگادارییە تایبەتە بەو هاووڵاتیانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە زەرەر و زیان بە ماڵ و موڵکیان گەیشتووە:
1.ئەوانەی تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان نەچوونەتە ماڵیان و خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە.
2.ئەوانەی لە کاتی سەردانی تیمەکاندا لە ماڵ نەبوونە بە هەر هۆکارێک.
3. ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زەرەر و زیانیان پێ گەیشتووە و دۆکیومێنتیان پێشکەش نەکردووە.
تکایە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن، بۆ ئەوەی تیمەکان بتوانن خەمڵاندن بکەن:
ژمارەی تایبەت بە ماڵ (واتسئاپ): 07516407861
ژمارەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل (واتسئاپ):07512146500