نرخەکەی بۆ نیوە دابەزیوە

ئەگەر دەتەوێت عەمرە بکەیت ئێستا کاتیەتی

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر عەمرەکردن، نزیکەی نیوەی نرخەکەی دابەزیوە. کۆمپانیاکان دەڵێن، مانگی رەمەزان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی بووە.

رەمەزانی ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە لە لایەن 160 کۆمپانیاوە بە مەبەستی عەمرەکردن سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە.

نرخی عەمرەکردن لە مانگی رەمەزاندا لە نێوان 1000 تا 1600 دۆلاردا بووە، ئەوەش بە پێی جیاوازیی خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان.

کاروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای حاجی فەرمان بۆ حەج و عەمرە بە تۆڕی 964ی وت، “ئێستا نرخی عەمرەکردن بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە لە نێوان 750 بۆ 850 دۆلاردایە”.