لە چەمچەماڵ و دەوروبەری

کەمپین بۆ گەیاندنی گۆشتی قوربانی بە ژینگەپارێزەکان راگەیەندرا

ئەحمەد مستەفا

رێکخراوێک بۆ ئەم جەژنی قوربانە، دەستی کردووە بە راگەیاندی کەمپینی کۆکردنەوەی گۆشتی قوربانی بۆ ژینگەپارێزان، ئەوەش وەک سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێ، لەپێناو رێزلێنان و پشتگیریکردنی ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەیە کە بێوچان کار بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەکەن.

کەمپینەکە سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەگرێتەوە.

رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە هەڵمەتەکە هەستاوە، مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوەکەیە بە 964ی وت، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای بەخشین، لە نوسینگەی چەمچەماڵ، بۆ یەکەمجارە کەمپینی تایبەت بە بەخشینی قوربانی بە ژینگەپارێزان رادەگەیەنین.

لە کەمپینەکەدا:
یەکەم: هاوڵاتییەکە قوربانییەکە پێشکەش دەکات.
دووەم: ئەوان، گۆشتەکەی دەگەیەنینە دەستی ژینگەپارێزان.

سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێ، بۆ دڵنیایی و شەفافییەتی زیاتر دوای گەیاندنی ئەمانەتەکان، لە کۆبوونەوەیەکدا قوربانییەکە دەدرێت بە ژینگەپارێزان و دواتر ناو و ژمارەی مۆبایلی ئەو ژینگەپارێزانەی کە گۆشتەکەیان پێگەیشتووە، راستەوخۆ دەدرێتەوە بە خاوەنی قوربانییەکە تاوەکو خۆی تەواو دڵنیا ببێتەوە.

بۆ بەشداریکردن ئەوان دوو ژمارە تەلەفۆنیان داناوە، ئەوەی دەیەوێت بەشداری لەو کارەدا بکات، دەتوانێت پەیوەندی بکات بەم ژمارانەوە، 07731443131 – ‏‪‏‏.‪ 0770 672 1016‬‏