فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیان ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
کەمێک پێش بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی ئاداری رابردوو، ژمارەیەک فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
زەردەشت رەفیق، بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت “ژمێریاری شارەوانی چوون بۆ وەرگرتنی موچەی ئەو کارمەندانە، بەڵام بانک پارەی تێدا نەبووە”.
بەگوێرەی لیستی موچە بێت، دەبوو رۆژی 18.4.2023 فەرمانبەر و کارمەندانی وەزارەتی شارەوانی موچەی مانگی ئاداریان وەرگرتایە، بەڵام نۆ رۆژ بەسەر کاتەکە تێپەڕیوە هێشتا ژمارەیەک فەرمانبەر موچەیان وەرنەگرتووە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق