"دیمەنێکی جیاواز"

مریشکێک لە نێو تراکتۆرێکدا هێلکەی کردووە

964+
زەید کۆچەر

له‌ دیمەنێکی جیاوازدا له‌ گوندێكى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش مریشکێک لەناو تراکتۆرێکدا 23 هێلکەی کردووە، خاوه‌ن تراكتۆره‌كه‌ش ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كه‌‌ ئه‌و تراكتۆره‌یان راگرتووه‌ و مریشكه‌كه‌ش به‌ ده‌رفه‌تى زانیوه‌ له‌و شوێنه‌دا هێلكه‌كانى بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.4.2023 لە گوندی کەونەباک لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک ڤیدیۆکە تۆمارکراوە.

فەرهاد جەلال، خاوەنی تراکتۆرەکەیە بۆ 964 وتى، “تراکتۆرەکەم لە ماڵەوە بۆ ماوەی یەک مانگە راگیرابوو، مریشکێک فێربووبوو له‌ ناویدا ده‌مایەوە، ئەمڕۆ دوای زیاتر لە مانگێک ویستمان تراکتۆرەکە ببه‌ین زه‌وى پێبكێڵین، به‌ڵام ئیشی نەکرد و تەواو نەبوو، ئێمەش قەپاغەکەی سەر بزوێنەرمان هەڵگرت و هێلکەکانمان بینی”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هێلکەکان نەشکابوون و بردمانه‌ ماڵەوە، وتیشی “گەر خوا تەمەن بدات ده‌یانخۆین” .

گوندی کەونەباک نزیکەی 320 ماڵی لێ ده‌ژی.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن