سێ رۆژی جەژن لە دهۆک 143 منداڵ لەدایکبوون

964+

هه‌ژین فه‌تاح – دهۆك

به‌پێی ئامارێك كه‌ ته‌ندروستی دهۆك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ رۆژانى جه‌ژندا له‌سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و 143 منداڵیش له‌دایكبوون.

حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆک، به‌ 964ـى راگه‌یاند، لە روژانی جەژندا ١٤٣ منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ لە دایکبوونه‌، كه‌ 54 یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری بوونه‌.

وتیشی “10 كه‌س به‌هۆكارى جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ناویاندا منالێکی پێنج ساڵان و زنێكی 26 ساڵى دوو گه‌نجى ته‌مه‌ن 20 ساڵ و شه‌ش كه‌سیش به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانى جه‌ژندا له‌رێگه‌ى 31 تیمه‌وه‌ له‌هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كان  چاودێری دۆخه‌كه‌یان كردووه‌.

وتیشی “لە سێ رۆژی جەژندا پێنج هه‌زارو 127 کەس سەردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌و كه‌ تیایاندا 17 كه‌سیان به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه‌ بریندار بوبوون”.

له‌باره‌ى لیژنه‌كه‌كانى ته‌ندروستى بۆ چاودێری بازاڕه‌كانیشه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌وان توانیویانه‌ له‌و سێ رۆژه‌ سه‌ردانى 48 شوێنكار بكه‌ن، كه‌ تیایدا 12 یان سزا داون و چوار شوێن داخراون.