برێت مەکگۆرک بێهیوایە لە ئاگربەست
“بارودۆخەکە لە ئاگربەست ناچێت و تەمەنی کورت دەبێت”
فەرهاد حەسەن
برێت مەکگۆرک، بێهێوایە لەو ئاگربەستەی کە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە و هیچ ئەنجامێکی باشی لێنابینێت ، دەشڵێت “دەرەڕای ئاگربەست، بەڵام هێشتا مووشەک دەهاوێژرێن”.
برێت مەکگۆرک، نوینەری پێشتری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆچوونی خۆی لەبارەی ئاگربەستەکەی ئێستای ئەمریکا و ئێران لە رێگەی ڤیدیۆیێکەوە لە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای راگەیەندنی ئاگربەستەکە ئێران هیچ شتێک گۆڕاوە “هێشتا دەبینم چەندین مووشەک دەهاوێژرێن و هیچ جوڵەیەکی کەشتییەکانیش لە ناوچەکەدا نابینم.”
دەشڵێت “گەرووی هورمز کە پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم رێککەوتنەیە، بەپێی وتەی سەرۆک ترەمپ دەبوو بە تەواوی بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن ئێرانەوە نەکراوەتەوە.”
ئەو بە گومانەوە لە ئاگربەستەکە دەڕوانێت و دەڵێت “ئەم بارودۆخە زۆر لە ئاگربەست ناچێت، با هیوای ئەوە بخوازین لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەم بڕیارە جێگیر ببێت.”
لەبارەی گفتوگۆکانی هەردوولاش لە پاکستان، وایدەبینێت ئاگربەست و گفتوگۆکان تەمەنیان کورت بێت بۆیە “ئەگەری ئەوە هەیە ئەمە تەنیا وەستانێکی کاتیی شەڕ بێت چونکە تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە.”