ماتۆڕه‌ بێزاركه‌ره‌كانى خه‌بات ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا

964+

سەعید محەمەد – خەبات

لە سنوری قەزای خەبات، ژماره‌یه‌ك ماتۆڕسكیل له‌ رۆژانی جەژندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، كه‌ به‌هۆى ده‌نگه‌كه‌یانه‌وه‌ خه‌ڵكیان بێزار كردبوو.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی خەبات، بە 964ـی راگەیاند، له‌ رۆژانی جەژنی رەمەزاندا کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ لە شوێنە گشتییەکان بڵاوەیان پێکرا بوو به مەبەستی رێکخستنی هاتوچۆ و دروستنەبوونی جەنجالی لە شەقامدا.

وتیشی “لە کاتی دانانی مەفرەزەکاندا دەست بەسەر 13 ماتۆرسکیلدا گیرا، کە دەستکاری گزۆزیان کرد بوو خەڵکیان بێزار دەکرد”.

باسی لەوەش کرد، ماتۆرەکان ئەگەر بەڵگەی فەرمیان نەبێت نادرێتەوە خاوەنەکانیان .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن