دوو باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا، دوو باندی “مەترسیدار” بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئاسایشی هەولێر درەنگانی شەوی رابردوو، لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبوکی خۆیان وتی، دوو باندەکە پێکهاتوون لە چوار کەس و لە دوو چالاکیدا دەستگیرکراون.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە ھۆشبەرەکان دەستیانگرتووە بەسەر 11 کیلۆ مادەی هۆشبەردا، کە لەلایەن ئەو دوو باندەوە مامەڵەی پێوەکراوە.

مادە هۆشبەرەکان لە جۆری کریستاڵ و حەشیش بوون، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە ھۆشبەرەکان وا دەڵێت.

پێشتریش هەر لە مانگی نیساندا، ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند دوو باندیان بە نزیکەی 60 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.