ڤیدیۆ: كچێكی كه‌لار داواى مافه‌كانى له‌ كارگه‌یه‌ك ده‌كات

964+

میلاد جەلال- كەلار

په‌یمان ئیحسان، كارمه‌ندى كارگه‌یه‌كی دروستكردنى ئایس كرێم بووه‌، به‌هۆى كاركردنیه‌وه‌ په‌نجه‌كانى به‌ر ئامێرێكى ئه‌و كارگه‌یه‌ ده‌كه‌وێت دوو له‌ په‌نجه‌كانى ده‌ستى له‌ده‌ست ده‌دات.

په‌یمان به‌ 964ـى وت “سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و كارگه‌یه‌ تۆماركردووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كاتى كاركردن وام به‌سه‌رهاتووه‌ و هه‌مانكاتیش له‌لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌وه‌ قسه‌ى نه‌شیاوم پێوتراوه‌”.

داوا له ‌دادگا ده‌كات مافه‌كانى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن