مانچێسته‌ر یونایتد چاوی له‌ یاریی كۆتاییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یاریی پێش كۆتایی جامی یانه‌كانی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و برایتۆن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، براوه‌یان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23.4.2023 له‌ یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن، یاریی دووه‌می پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌را ده‌كرێت، كاتێك مانچێسته‌ر یونایتد و برایتۆن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 06:30 ده‌ستپێده‌كات و براوه‌ی یارییه‌كه‌ ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ ئێواره‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی شیفێڵد یونایتد به‌ 3-0 گۆڵ.

یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی ئینگلته‌را له‌ سێی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ر له‌ وێمبڵی ده‌كرێت.