دیمهنێك لهكاتى ههڵكۆڵینى یهكێك له شوێنهوارهكانى بهندوى موسڵ .... فۆتۆ: شوێنهوارى دهۆك
ئیتالیيهكان شوێنەوارەکانی بەنداوى موسڵ دەپارێزن
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
زانکۆیەکی ئیتالی له رێگهى گرێبهستێكهوه لەگەڵ بەڕێوەبهرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوری دهۆک دەستیان بە هەڵکوڵین و دۆکیۆمێنتکردنی ئەو شوێنەوارانە كردووه کە بههۆى دابهزینى ئاستى ئاوی بەنداوی موسڵ دەرکەوتوون.
دوای دروستکردنی بەنداوی موسڵ، کە بە گەورەترین بەنداو دادەنرێت لە هەموو عیراق، 120 شوێنەوار ژێر ئاو کەوتوون، بەم دواییە بەهۆی نزمبوونی ئاوی بەنداوەکە 63 شوێنەواریان دەرکەوتوونەتەوە.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت “بە ئامانجی پارێزگارکردنی ئەو شوێنەوارانەی لە دوای دابهزینی ئاوی بەنداوی موسڵ، زانکۆی پالێرموی ئیتالی گرێبەستی لەگەڵ بەڕێوەبهرایەتییهكهمان کردووە، بۆ پاراستن و دۆکیۆمێنتکردنی ئەو شوێنەوارانە”.
“گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە، هەڵکوڵێن لەسەر 31 شوێنەوار دەکەین، ئەم ساڵ رووپێومان بۆ شەش شوێن کردووە، تا بزانین چی دەرکەوتووه، هەروەها هەڵکوڵینمان بۆ ههشت گوڕی بە کۆمەڵ کردووە، کە تەمەنی ئەو گۆڕانە بۆ پێش سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە”، بێکەس بریفکانی وای وت
دەشڵێت “چەند ئیشێکی گرنگمان کردووە لەسەر ئەو شوێنەوارانە، یەکەم هەڵکوڵینی شوێنەواری بۆ رزگارکردنی شوێنەوارەکان، دووەم کێشانی ئاستی ئاو، سێیەم هەژمارکردنی ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەر شوێنەوارەکان کراوە، کە نزیکەی 147 زیادهڕۆیی بوون، چوارەمیش دۆکیۆمێنتکردن و تۆمارکردنی چوار شوێنی نویێ کە پێش ئێستا تۆمارنەکرابوون”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن