بەهۆی مۆبایلەوە شورتی کارەبا دروستبووە

لە سلێمانی ماڵێک بە تەواوەتی سووتا

964+

دیلان محەمەد

بەهۆی شۆرتی کارەبا و تەقینی پاتری مۆبایل، ئاگر دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە سەرتاپای ماڵەکەیان دەسووتێت

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 22.4.2023، لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی روویداوە، ئەو گەنجەی کە قسە بۆ 964 دەکات دەڵێت: لە خواردنگە گەڕامەوە ماڵەوە، کەس لە ماڵ نەبووە، هەموویان بۆ جەژنانە سەفەری کەرکوکیان کردبوو.

دەشڵێت: مۆبایلەکەم لە شەحن دانا و خۆم چوومە حەمام، کە هاتمە دەرەوە و بۆنی دوکەڵی سووتانم کرد، کە پەردەکەم لابرد بینیم ئاگرێکی گەورە بوو، هەر هێندە توانیم خۆم دەرباز بکەم.

بە قسەی ئەو گەنجە بێت ئەمە دووەمجارە ماڵیان دەسووتێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق