"ناچار نه‌بین ده‌ست له كێوییه‌كان ناده‌ین"
له بارزان بێچووه بزنێكی كێوی به دایكى شاد كرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى بارزان، له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه بێچووه بزنێكی كێوی به دایكی شاد كرایه‌وه كه دواى له‌دایكبوونى لێ دابڕابوو.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت بێچووه‌كه له‌ناو ده‌ست و باوه‌شی یه‌كێك له ژینگه‌پارێزانه و دواى هه‌وڵێك بێچووه‌كه به‌ره‌و سه‌ر به‌رزاییه‌ك به‌ره‌ڵلا ده‌كه‌ن و وه‌ك كارمه‌نده‌كانیش له ڤیدیۆكه ده‌نگیان دێت، ده‌ڵێن به دایكی شادبووه‌وه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى راگه‌یاند، ئاشناكردنه‌وه‌ى ئه‌م بێچووه بزنه له سنوورى گوندى نزاره بووه و له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئه‌وانه‌وه به‌چكه‌كه به‌دایكی شادكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “چوار كاتژمێربوو به‌چكه‌كه له‌دایك بوبوو به‌ڵام به‌هۆى هه‌وراز و نشێوى شوێنه‌كه دایكی به‌ره‌و سه‌ر چیاكه رۆیشتبوو و بێچووه‌كه‌ش به‌جێمابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی رێنماییه‌كانیان ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بن ده‌ست له ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان ناده‌ن، چونكه مه‌ترسی دروستبوون و نه‌خۆشی لێده‌كرێت و زۆرجاران كێویه‌كان به ده‌ست لێدانى مرۆڤ ماڵى ده‌بن.
روونیكرده‌وه، ئه‌وان له به‌تالیۆنه‌كه‌یان تیمێكی تایبه‌تى چاودێری كردنى سروشتیان هه‌یه و ئه‌و بێچووه‌ش له‌لای ئه‌م تیمه‌وه دۆزرابووه‌وه.