تەقەکەرەکەی شاخی ئەزمەڕ دەستگیرکرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند و دەڵێت، لە یەکەم رۆژی جەژندا لە شاخی گۆیژە تەقەیکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە درەنگانی شەوی هەینی بڵاوکراوەتەوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت کەسێک لە جامی ئۆتۆمبێلێکی جۆری “تۆیۆتا ئەڤەلۆن” دەمانچە دەردەهێنێت و بە هەڕەمەکی تەقە دەکات بە ئاسماندا.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بە ئۆتۆمبێلێک و ئەو چەکەی کە تۆمەتبار تەقەی پێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە تەمەنی 30 ساڵە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.