هونەرمەندان لە كەركوك جەژنیان گێڕا

+964
كاروان ساڵح- كەركوك

لە یەكەم رۆژی جەژندا لە كەركوك، هونەرمەندان بەشداری لە شادی و خۆشی هاوڵاتیاندا دەكەن.
سیروان عومەر، سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، بەبۆنەی جەژنەوە گۆرانیەك پێشكەشی كاروان ساڵح پەیانێری 964 دەكات ودەڵێت، پێویستە هونەرمەندانیش بەشداربن لە خۆشی و شادی خەڵكدا.

لە لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، چكلێت و شیرینی دانراوە، هاوڵاتیان و هونەرمەندان پەیتا پەیتا سەردانیان دەكەن و پیرۆزبای جەژن لەیەكتری دەكەن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد