لێکنزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نرخی نەوتی دابەزاند
لەبن 88 دۆلارەوەیە
لێکنزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی دابەزاند
شۆڕش قادری
لێکنزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نرخی نەوتی دابەزاند و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە خوار 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت به 87 دۆلار و 33 سهنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 3.37٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 84 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 3.23٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە ئێران و ئەمریکا بەتەواوەتی لێکنزیکبوونەتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن و قەرارە ئەم هەفتەیە رێککەوتنێک ئیمزا بکەن.