هاتوچۆی هەولێر پلانی رۆژانی جەژنی راگەیاند

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
هاتوچۆی هەولێر پلانی جەژنی راگەیاند و دەڵێت بەهەموو شێوەیەك رێگری دەكەین لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی964ی راگەیاند، پلانەكەمان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە و داوا دەكەین پابەند بن بە رێنماییەكان.

پلانەكە خۆی لە هەشت خاڵدەبێنێتەوە، باس لە هەڵمەتێكی پێكەوەی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی هاتوچۆ دەكات لە پلانی جەژندا بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.

دەقی راگەیەنراوەكەی هاتوچۆ:

پلانی هاتووچۆی هەولێر بۆڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
لەپێناو هاتووچۆیەکی سەلامەت و ئاسودە بۆ هاوڵاتیان وهاوشاریان ،هاتووچۆی هەولێر پلانێکی چەند خاڵی داڕشتوە، کارلەسەر جێبەجێکردنی دەکات، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس وئاسایش وزێرەڤانی بەو شێوەیەی خوارەوە.

1/لەناوشار لەسەرجەم یەکتر برو ترافیکلایت و شەقامەسەرەکیەکان ،ئەفسەرو کارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەکرێت وئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆ دەگرنە بەر.

2/لەپارکەکان وشوێنە گشتیەکان(پارکی شار ،پارکی سامی عبدالرحمان،پارکی شانەدەر،فاملی مۆل ماجدی مۆل،ماجدی لاند)،مەفرەزەی جێگیری هاتووچۆ بونی دەبێت بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ.
3/بۆ ڕێگریکردن لەتیژڕۆیی کردن، جگەلەکامێرە جێگیرەکانی هاتووچۆ، لەسەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شوفێران تیژڕۆیی تیادابکەن، کامێرەی خولاو دادەنرێت.

4/بۆ ڕێگری گرتن لەدیاردەی مەینۆشی، سەرجەم مەفرەزەکانی کەلەئەرک دەبن ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلادەبێت، وەلەهەر حالەتێک کە گومان بکەن شوفێرێک مەی خواردۆتەوە پشکنینی بۆدەکەن.

5/لە بۆ ڕێگاکانی هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە، بەتایبەت سەیرانگاکان وهاوینەهەوارەکان بەدرێژایی ڕێگایەکان مەفرەزەی هاتووچۆی لێدەبێت، وەئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆ بەجێدەگەیەنن.

6/بۆهاوینەهەواری شەقڵاوە  کەپێشبینی دەکرێت خەڵک وهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژن ڕووی تێبکەن،جگە لەئەفسەرو کارمەندانی هاتووچۆی شەقڵاوە، هێزی پاڵپشتی لەشوێنەکانی ترەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکرێن ،بۆئەوەی هاتووچۆ بەشێوەیەک ڕێکبخەن، کەکەمترین گرفتی هاتووچۆ دروست بێت.

7/لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر کەپەخشی لەسەرفریکوێنسی 1’91بەردەوام ڕێنمایی وئاگاداری بڵاودەکرێتەوە لەسەر ڕەوشی ڕێگاوبانەکان.

8/مەفرەزەکانی بنکەی هاتووچۆی ڕێگای خێرا، بەبەردەوام لەئەرک دەبن لەشەقامی 120مەتری خێرا، بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ چاودێری کردنی سەقامەکە وەڕێگری کردن لەهەر سەرپێچیەکان کەئەگەر هەبێت بکرێت.

بەهیوای جەژنێکی ئاسودەو دوور لەڕوداوەکان هاتووچۆ.
ب .هاتووچۆی هەولێر