پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەنیازبوون بۆمبی چێندراو دابنێن

964+
کاروان ساڵحی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیرکران کە بەنیازبوون شەوی رابردوو لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک بۆمبێکی چێندراو دابنێن.

ئەوە قسەی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکە بۆ 964.

کاتژمێر 11:30ی شەوی پێنجشەممە، 20.4.2023، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، کە دوو ماتۆڕسوار لە گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک خەریکی دانانی بۆمبی چێندراو بوون، بەڵام لە دەستی پۆلیس دەربازیان بوو.

بۆ ئەوەی دەربازیان ببێت بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە پۆلیس کرد و ئەفسەرێکیان بە سەختی بریندار کرد

بە قسەی لیوا کاوە، دوو تۆمەتبارەکەیا لە سنوری قەزای حەویجە دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، گوایە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵای شانەکانی رێکخراوی داعشە لە ناوچەکە.