کەسێک بەتۆمەتی دزینی پێنج ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا – وێنە؛ پۆلیسی هەڵەبجە
خەڵکی دەرەوەی شارە
کەسێک لە هەڵەبجە پێنج ماتۆڕی دزی؛ دەستگیر کرا
شۆڕش قادری
پیاوێک لە هەڵەبجە پێنج ماتۆڕی دزی، دەستگیر کرا، دزەکە خەڵکی دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەیە.
“دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلیان لە ناوشاری هەڵەبجە لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و پاش بەدواداچوون، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ه. م. م ) تەمەن 29 ساڵ و دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێت”، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتوویەتی پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.