پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بە گواستنەوە یان تەنسیب
هونەرەجوانەکانی سلێمانی ئەحتیاجی بە فەرمانبەرە
ئەحمەد مستەفا
لەو ئاگادارییەی بۆ 964 نێردراوە، بە روونی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی کە باڵەخانەکەی دەکەوێتە گەڕەکی رزگاری، پێویستی خۆیی بۆ فەرمانبەر دەربڕیوە حەوت بوواری جیاواز.
پەیمانگەکە داواکارە، لەو فەرمانبەرانەی کە میلاکن لەسەر وەزارەتی پەروەردە و خوازیارن بەشێوەی گواستنەوە یان تەنسیب درێژە بەخزمەت بدەن لە پەیمانگەکەیان، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و کاری گواستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێ.
بەگوێرەی ئەو مەرجەی دانراوە، فەرمانبەر تەنیا بەشێوەی گواستنەوە یان تەنسیب وەردەگیرێت نەک “دامەزراندن”، ئیدارەی پەیمانگەکە رایانگەیاندووە، خۆیان کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ مامەڵەی گواستنەوە و تەنسیب.
ئەمە بوارەکانن:
فەرمانبەری خۆیەتی
فەرمانبەری کارگێری
کۆمپیوتەر IT
پاسەوان
کارگوزار
چاکردنەوە (صيانة)
پرسگە