وێنەی تۆمەتباری کوشتنەکە، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە
گەنجێک بە کوژراوی لەسەر رووباری سیروان دۆزرایەوە
هونەر فارس
گەنجێک بە کوژراوی لەسەر رووباری سیروان دۆزرایەوە، دەوترێت جگە لە چەند فیشەکێک، جێگای چەقۆش بە جەستەیەوە هەیە.
شەوی رابردوو 20.4.2023، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی خالید رەحیم محەمەد لە نزیک کارگەکانی چەو و لم لەسەر رووباری سیروان بە کوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە 964ی وت، گەنجەکە بە فیشەک و چەقۆ کوژراوە، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی فیشەک و چەقۆکان نەکرد.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزاندراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی بەڵگە و تاوانەوە دەستگیرکراوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر 964 پەیوەندی بە عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.