وێنەی سەرەتایی رووداوەکە لە سۆشیال میدیا وەرگیراوە
بە رووداوی هاتوچۆ ژنێکی 30 ساڵ گیانی لەدەستدا
964+
هۆگر عەدنان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە ژنێکی 30 ساڵ گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، بە وتەی شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزاکە بۆ 964.
رووداوەکە لە سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر روویداوە.
بە قسەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەرەهەنجیر بۆ 964، خێزانەکە لەناو ئۆتۆمبێلیکی جۆری قەمەرەدا بوون و ویستوویانە لە کەرکوکەوە بەرەو چەمچەماڵ بڕۆن.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ گوێزراونەتەوە.