دوای جەژن خوێندنەوەی بۆ دەکرێت
پەرلەمان پڕۆژە یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی ئامادە دەکات
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیە و پڕۆژەکەش ئێستا لە قۆناغی راوێژدایە بە وەزارەتەکان و لیژنەکانی پەرلەمان.
هۆکاری ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە بۆ زیاتر چاودێریکردنی هەموو ئەو بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکیانەیە، کە لە دەروازەکانی هەرێمەوە هاوردە دەکرێن.
عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئێستا رۆژانە دەبینین سەدان تۆن خۆراکی خراپبوو و ماوەبەسەرچوو لە مەرزەکان دەگیرێن و دەمانەوێت بەو پڕۆژە یاسایە رێگری و چاودێرییە تەندروستییەکە تووندوتۆڵتر بکرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دوای جەژنی رەمەزانەوە خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە دەکەین. عوسمان کەریم سوارە وای وت.