دیمەنی بارانبارین لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
رۆژانی هەینی و شەممە چڕ دەبێت
لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەگاتە کوردستان
شۆڕش قادری
لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی باش دەگاتە کوردستان و رۆژانی هەینی و شەممە لێزمەباران دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە کوردستان دەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە 9.11.2026 بەردەوام دەبێت.
رۆژانی هەینی و شەممە بارانەکە بەخوڕ دەبێت و لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زۆرترین باران دەبارێت.
رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی ناوچەکانی کوردستان لەو چەند رۆژەدا لە خشتەیەکدا لە خوارەوە دانراوە؛