لە ماوەی ساڵێکدا

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و سنە 843 ملیۆن دۆلار بووە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە ماوەی ساڵێکدا بە بەهای 843 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا کراوە.

لەو ماوەیەدا ملیۆنێک و 670 هەزار تۆن شمەک و کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و 52%ـی کاڵاکانیش لە بواری کشتوکاڵیدا بوون.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رۆژی چوارشەممە 19.4.2023 لە زاری خەلیل حەیدەری، سەرپەرشتیاری گومرگی سنەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو شمەک و کاڵایانە بە هەردوو دەروازەی سەیرانبەن و باشماخدا هەناردەی هەرێمی کوردستان کراون.