چوارقوڕنە سێ خاڵی لە هندرێن وەرگرت

+964

مەجید بتوێنی – چوارقوڕنە

لە ناو ئاپۆڕای هاندەرانی و لە یاریگه‌ی خۆیدا، یانەی چوارقوڕنه‌ له‌ خولی نایابی كوردستان سێ خاڵی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌ یانه‌ی هندرێنی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی 26ی خولی نایابی كوردستان كرا و له‌ دەستپێکی یارییه‌كه‌دا چوارقوڕنە بە پلانێکی نوێ دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی بەرامبه‌ر کرد، تا لەخولەکی 25 یاریزان سەفین ئەمین گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، كه‌ ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م بوو.

گێمی دووەم یانه‌ی هندرێن خۆی رێکخستەوە و چەند هێرشێكی کردە سەر تۆڕی چوارقوڕنە، بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون.

دواجار یارییه‌كه‌ بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ بۆ یانه‌ی چوارقوڕنه‌ كۆتایی هات و ن تیپه‌كه‌ سێ خاڵی دیكه‌ی خسته‌ سه‌ر هه‌گبه‌ی خاڵه‌كانی.

چوارقوڕنە تا ئێستا لە 25 یاریدا 24 گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی 34 خاڵە و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌، یانه‌ی هندرێنیش له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ به‌ 35
یانەکە، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ نایاب به‌شداریی ده‌كات، فشارێكی زۆری هاندەرانی لەسەرە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت تا دانەبەزێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا