"لەبەر سەلامەتییە"

ماتۆڕیان لە رۆژانی جەژن قەدەغەکرد

 964+

هونەر فارس – کفری

لیژنە ئەمنیەکانی قەزای کفری جەژنیان لە ماتۆڕ سوارەکان قەدەغەکردوە، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش هۆکارەکەی بۆ کەمکردنەوەی روداوی هاتوچۆ دەگەڕێنێتەوە.

بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی روداوی هاتوچۆ، لیژنە ئەمنییەکانی قەزای کفری هاتوچۆکردنی ماتۆڕ لەسێ رۆژی جەژی رەمەزاندا قەدەغە دەکەن.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە تۆڕی 964ی وت: هەڵمەتی قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلەکان لە دوا نیوەڕۆی یەکەم رۆژی جەژنەوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی جەژن بەردەوام دەبێت.

هۆکارەکەشی بۆ زۆری ژمارەی ماتۆڕسکیل گەڕاندەوە لە قەزای کفریدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە هەڵمەتەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی روداوی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژندا.

قەزای کفری یەکێک لەو قەزایەنەیە کە زۆرترین ژمارەی ماتۆڕسکیلی تێدایە و هاوڵاتیانی قەزاکە حەز و خولیایەکی زۆریان بۆ ماتۆڕ هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی